دەربارەی ئێمە

پڕۆفايل

کۆمپانیای SOCO کۆمەڵایەتی دامەزراوە لە ساڵی ٢٠١٣، لە دەستپێکی چاڵاکیەکان بووین کاتێک بارودۆخی ناوچەکە لە ڕووی سیاسیەوە تێکچوو بە تایبەت هەرێمی کوردستان، ئەم بارودۆخە وای کرد زۆر بە زەحمەت بتوانین بەرو پێش هەنگاو بنێینك، چونکە ڕێکخراوی داعش دەستی گرت بەسەر پانتاییەکی زۆربەی ناوچەکە تا سنوری شاری هەولێر. لەو بارودۆخەدا بەشێکی زۆری کۆمپانیاکان مایە پووچ بوون و بەشێکی زۆری رێکخراوە بیانیەکان و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوچەکەیان جێهێشت. ‬ ‫بۆیە بە ناچاری ئێمەش پلانەکانی کارکردنمان وەستاند و چاڵاکیەکانمان دواخست تا ماوەی سێ ساڵی تەواو تا ئەو کاتەی رێکخراوی داعش بە تەواوی روخا لە عێراق، لەو کاتیەوە بیرمان کردەوە هەموو ئەو پلان و چاڵاکیانە بخەینەوە بەرنامە بۆیە دووبارە کۆمپانیای SOCO مان تۆمارکردەوە لە ساڵی ٢٠١٩. ‬ ‫ئێستا کۆمپانیای SOCIAL لە تیمێکی ٢٧ کارمەندی شارەزا لە توێژەران و ڕاوێژکاران و ڕووپێوەران و چاودێرانی پڕۆژەو توێژەرانی کۆمەڵایتی و پسپۆڕانی بواری تەکنۆلۆژیای زانیاری پێکدێت، بە یەکەوە تیمێکن لە پیشەوەری گەنج ی ئەکادیمی و کارمەندی خاوەن ئەزمون و بە توانا لە بواری گەشەپێدانی لاوان و زانستی سیاسی و پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان و ئابووری وزانستە کۆمەڵایەتیەکان و فێرکردن و کارگێڕی کار و ڕاگەیاندن، هەروەها SOCO کۆمپانیایەکی فرە فەرهەنگی و فرە ئەتنیکی ، فرە زمانیە! کە تیایدا ڕێزگرتنی فرەیی هەیە، لە هەمووی گرینگتر پەرە بەو ڕێزگرتنە دەدرێت.

دیدگامان

  • ببین بە یەکێک لە باشترین کۆمپانیاکانی ناوچەکە بۆ پاڵپشتی کردنی کۆمپانیاکانی تر لە رێگای بەهێزکردنی ستاف و کارمەندانیان بە ڕهێنانی زانستی و پڕاکتیکی پێشکەوتوو و شیکردنەوەی ڕاهێنانی هونەری بە بازاڕخستن.

  • هەڵبژاردنی یەکەم بین لە دام و دەزگا میرییەکان و وەزارەتەکانی میریی لە ڕاهێنان پێکردنی فەرمانبەرانی لە بوارەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و پێشکەشکردنی ڕاهێنانی چارەسەرکردنی کێشە و گرفت و گونجاندن لە کاتی کارکردن بە تایبەت چارەسەرکردنی گرفتەکانیان لە بوارە تایبەتەکانی کار.

  • دروستکردنی گۆڕانکاری لە بیرکردنەوەی نەگەتیڤ لە هزری گەنجان بۆ بیرکردنەوەی پۆزەتیڤ یەکێکە لە کارە گرینگەکانمان بە پاڵپشت بە مەنهەجێکی تایبەت لە SOCO ئەویش مەنهەجی (هاوسەنگی)ە.

  • هەوڵی بێ وچان دەدەین بۆ گەیشتن بەو دیدگایانەمان بە باشترین هەوڵی پیشەیی لە پاڵ پێشکەوتووترین شێواز و کەرستەی زانستی سەردەمیانە.

ئامانجمان

  • هاندان بۆ پشت بەستن بە خود و تواناسازی گەنجان.

  • هاندانی فێربون و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و پسپۆڕی و ڕەخساندنی هەلی کار لە نێو کەرتی تایبەت و دام و دەزگای کۆمەڵگای مەدەنی لەعێڕاق.

  • بەرەوپێشبردن و گەشەپێدان بە شێوەی ڕێکخراوەیی لە ڕێگای بنیات نانی تواناکان و بەرەوپێشبردنی سیاسات، بە سود وەرگرتن لە بەهرە و توانا مرۆییەکان.

بەهاکانمان

  • ئێمە هەوڵی بێ ووچان دەدەین بۆ ئەوەی پڕ مۆڕال و داهێنەرانە بین

  • ئێمە باوەڕمان هەیە بە کاری گروپ و فێربون

  • بێلایەن دەبین و لاگیری هیچ کەسێک نابین.

  • ئێمە کار دەکەین لە پێناو ڕاستگۆیی زانستی و پیشەیی.

  • هەوڵی دەرەنجامی پڕ و کاریگەر دەدەین لە کارەکانمان.

چی دەکەین؟

توێژینەوەو لێکۆڵینەوە دەکەین دەربارەی دۆزە کۆمەڵایەتیەکان و پەروەردەییەکان وفێرکاریاکان و سیاسیەکان و تەندروستیەکان بە شێوەیەکی سەرەکی.

ئێمە گەشەپێدانی رێکخراوەیی پێشکەش دەکەین لە ڕێگای تەکنیکی ڕاهێنان و خزمەتگوزاری بەرەوپێشبردنی سیاسات، سەرەڕای ڕاهێنانی تایبەت بە پێی پێداویستیەکان و ڕاهێنانی ئاڕاستەکراو.

ئێمە ئاسانکاری پێشکەشی ئەو گەنجانە دەکەین ئەوانەی ویستی دروستکردنی کاری بازرگانی و دروستکردنی تۆڕی بەبازاڕخستن و بەڕێوەبردنی کارەکانیان هەیە.

ئێمە کرێکاری کارامە پێشکەش دەکەین کە بە پلە یەک پشت دەبەستێ بە پێداویست و خزمەتگوزاری دامەزراندن بۆ داواکار، هەروەها کۆمەڵێکی فراوان لە پیشەوەرو ئەکادیمستی پێشکەش دەکەین لە نێوانیشیاندا (شارازایان و ڕاوێژکاران و کارمەندانی هونەری و گەنجانی خاوەن بەهرە.

بە گڕخستنی کارگێڕی ڕووداوەکان و گۆڕانکاریەکان. ئەویش رێکخەری ڕووداوەکان و کارئاسانیکاران لە خۆ دەگرێت، هەروەها لۆجستی و بەڕێوەبردنیش دەگرێتەوە.

لەگەڵ گرینگیدان بە ڕافتاری کۆمەڵایەتی کرێکاران و فێرکردن ، SOCO پشت دەبەستێت بە پرۆگرامێکی تایبەت بە خۆی بە ناوی (هاوسەنگی) ، ئەم پرگرامە هەڵێنجراوی پرۆگرامی (ART) کە بریتی یە لە گۆڕین ڕەفتاری توندووتیژی لە ڕێگای ڕاهێنان، هەرچی پڕگرامی هاوسانگی یە جیاوازیاکەی ئەوەیە کۆدەبێتەوە لە سێ ئامانجی سەرەکی ‘’ ئامانجی یەکەم؛ تەکنیکی گۆڕینی بیرکردنەوەی توندووتیژی لە هزری گەنجان ئەوانەی کەوتونەتە ژێر کاریگەری یاخود پەیوەندیان کردووە بە رێکخراوە توندڕەوەکان وەکو (داعش)، ئامانژی دووەم بریتی یە لە تەکنیکی(هاوسەنگی)، کە پڕۆگرامێکی تایبەتەو بە قوتابی و خوێنکارانەی ئاستی ڕەفتار و پەروەردیی و زانستیان نزمە و هۆکاری تێکدان و پشێوی قوتابخانەکانن لە قۆنا‌‌غەکانی بنەڕەتی و ناوەندی، لێرەدا لە ڕێگای ئەم پرۆغرامە هانی قووتابیان دەدرێت هاوسنگیەکی پڕ مانا دروست بکەن لە نێوان قوتابخانە و ماڵ.ڤئامانجی سێیەم بریتی یە لە تەکنیکی چارەسەری کێشە و گرفت لە گەرمەی کار.

© 2023 SOCO. هەموو مافەکان پارێزراون

دیزاینکراوە لەلایەن Netcord